کەشناسی گووڕی بوومەلەرزەکەی سلێمانی ئاشکرا کرد


بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان گوڕی بومەلەرزەكەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی شاری سلێمانی ئاشكرا كردو رایدەگەیەنیت " 3,1 پلە بووە بەپێوەری رێختەر".

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە، كاتژمێر ٢:٤٢ خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە كاتی هەرێمی كوردستان بومەلەزرەیەك بە گوڕی ٣.1 پلە بە پێوەری ڕیختەر و لە دووری ١٨ كیلۆمەتر لە شاری سلێمانی ڕوویداوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاماژەشی بەوە كردوە" بومەلەرزەكە بە قوڵی ١٠ كیلۆمەتر لە ژێر زەوی ڕوویداوە و تەنها هەستی پێكراوە و هیچ زیانێكی نەبووە."






PM:03:26:09/06/2018