ئهنجومهنی دادوهرى عێراق 27 دادوهرى بۆ كاروبارى کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دیاری کرد.
ئهمڕۆ یەكشەممە ئەنجومەنی دادوەری عێراق 27 دادوەری بۆ سەرپەرشتی پرۆسەی هەژمار و جیاكردنەوەی دەنگەكانی هەڵبژاردنەكەی 12ی ئایار دیاریكرد.
بەپێی زانیارییەکان نۆ دادوەر شوێنی كۆمسیارەكان دەگرنەوە و 18 دادوەرەكەی تریش بەسەر پارێزگاكاندا دابەش كراون، کەلە کورد و سوننە و شیعە پێکهاتوون و سەرپەرشتی هەژمارکردنەوەى دەنگەکانى هەڵبژاردنى ١٢ى ئایار بە دەست دەکەن.
لایخۆشییەوە سەعید كاكەیی، ئەندامی ئەنجوومەنی كۆمیسیاران، لە كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا هەژماركردنەوەی دەنگەكان بەدەست دەستپێدەكات، کە نۆ دادوەر لە شوێنی ئەنجوومەنی كۆمیسیاران لەگەڵ 18 دادوەری پارێزگاكانی عێراق سەرپەرشتی جیاكردنەوەی دەنگەكان دەكەن ".
رونیشیکردەوە، پرۆسەی جیاکردنەوەکە رۆژی چوار شەممە یان پێنج شەممەی ئەم هەفتەیە دەست پێدەکات، بۆ جیاكردنەوشی نزیكەی 10هەزار كارمەندی پێویستە، چونكە جیاكردنەوە بۆ 52هەزار و 939 سندوق دەكرێت ئەم كارەش نزیكەی سێ هەفتەی پێویستە".
رۆژی 6-6-2018 پەرلەمانی عێراق یاسایەكی پەسند كرد بەپێی بڕگەیەكی یاساكە دەنگەكانی هەڵبژاردنی رۆژی 12ی ئایاری 2018 ی پەرلەمانی عێراق بە دەست هەژمار دەكرێتەوە، ئەمڕۆش ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ژماردنەوەی دەستی دەنگەکان و هەروەها هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی دەنگدانی دەرەوە و ئاوارەکانی پەسندکرد.