فەرماندەی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە ئەگەری هێرش كردنە سەر قەندیل هەڕەشەی توند لەئەنقەرە دەكات بەوەی بەرەی شەڕ لەتوركیا فراوانتر دەبێت.
موراد قەرەیلان رایگەیاند،" ئەگەر توركیا هێرش بكاتە سەر قەندیل، شەڕەكە تەنیا لەوێ نامێنێتەوە، بەڵكو بەدرێژایی سنووری هەرێمو توركیا فراوان دەبێت".
هاوكات رەخنەش لە حكومەتی هەریم دەگرێت و دەلێت "سەرەڕای خراپی دۆخەكە، جێگەی داخە حكومەتی هەرێمی كوردستان تائێستا هیچ كاردانەوەیەكی نەبووە".
فەرماندەی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) پێی وایە توركیا هێرشی سەر قەندیل وەك بانگەشەی هەڵبژاردن بەكاردەهێنێت، كە ئەوەشی بۆ ناچێتە سەرو شكست دەهێنێت.
ماوەی چەند رۆژێكە سوپای توركیا دەستی بە لەشكركێشی بۆ سەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان كردووەو هەڕەشەی هێرشكردنە سەر قەندیل دەكات، كە پێگەی سەرەكی گەریلاكانی پەكەكەیە.