قوتابخانەیەک هەلی کار بۆ دەرچوانی ئەم بەشە رادەگەیەنێت

قوتابخانەیەکی نێودەوڵەتی لە قەزای مێرگەسۆری سەر بە پارێزگای هەولێر دەكرێتەوەو داوای ژمارەیەك مامۆستا دەکات بەمەبەستی دامەزراندن.

شێخ عومەر رەسوڵ، سەرپەرشتیاری یەكەمی ئامادەیی لە دەڤەری سۆران رایگەیاندووە، "لە قەزای مێرگەسۆر قوتابخانەی سابیسی نێودەوڵەتی دەكرێتەوە و پێویستیان بە ژمارەیەك دەرچووی زانكۆ هەیە بۆ ئەوەی وەك مامۆستا لەو قوتابخانەیە دابمەزرێن". 

ئاماژەی بەوەشداوە،"هەر دەرچوویەك ئارەزووی دامەزراندن دەكات دەتوانێت سیڤی خۆی پێشكەشبكات، دواتر رۆژی 21و 22ی ئەم مانگە چاوپێكەوتن لەگەڵ ئەو كەسانە دەكرێت، كە سیڤییان پێشكەشكردووە بەمەبەستی دامەزراندن لەو قوتابخانەیە". 

لەبارەی جۆری ئەو پسپۆرییەکانەوە ئەو بەڕێوەبەرە بە دواڕۆژی وتووە،" چانس و تایبەتمەندی زیاتر بۆ دامەزراندن دراوە بە دەروچووی بەشەكانی كیمیا، فیزیا، بیركاری، زیندەوەرزانی، ئینگلیزی و زانست". 



PM:08:56:11/06/2018