لە سلێمانی هاوڵاتیەک بە گوولە کوژرا

بەیانی ئەمڕۆ ١٥ حەزەیران لە گەڕەکی زەرگەتەی سلێمانی هاوڵاتییەک بە گوولە کوژرا.

سەردار مەحمود بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " بەیانی ئەمڕۆ هەینی هاوڵاتییەک سەردانی ماڵی كوڕەكەی كردووە لەگەڕەكی زەرگەتەی شاری سلێمانی و لەوكاتەدا بەر دەستڕێژی گوولە دەدرێت دەکوژرێت".

بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەو هاوڵاتییە کوژراوە تەمەنی 47 ساڵەو تا ئێستا هۆكاری كوشتنەكە نازانرێت و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستیپێكردووە".




PM:07:16:15/06/2018