به‌هۆی دیارنه‌مانی ژماره‌یه‌ك چهكو ته‌قه‌مه‌نی كه هاوپه‌یمانان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان ناردووه، ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌رو پێشمه‌رگه ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
قادر ڕه‌زگه‌یی، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له‌په‌رله‌مانی كوردستان، به‌میدیای یه‌كێتی راگەیاندووە، "به‌هۆی دیارنه‌مانی ژماره‌یه‌ك چهكو ته‌قه‌مه‌نی كه وڵاتانی هاوپه‌یمانان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان ناردووه كه هه‌ندێك له‌و چه‌كانه فرۆشراون، حكومه‌تی هه‌رێم لیژنه‌یه‌كی بۆ به‌دواداچونی پێكهێناوه.
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌رو كه "ڕێكاریی یاسایی گیراوه‌ته‌به‌ر له‌به‌رامبه‌ر دیارنه‌مانی ئه‌و چه‌كانه، هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ی چه‌كه‌كانیان فرۆشتووه، ده‌ستبه‌سه‌ركراون‌و موچه‌ی به‌شێكی تریش له‌ئه‌فسه‌رو پێشمه‌رگه‌كان به‌تۆمه‌تی فرۆشتنه‌وه‌ی چه‌ك ڕاگیراوه”.
قادر ڕه‌زگه‌یی رونیكردۆته‌وه كه ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی چه‌كه‌كانیان كڕیوه‌ته‌وه، ئازادكراون، راشیگه‌یاندووه، "به‌شێكیان په‌یوه‌ندیان به‌ئێمه‌وه كردووه كه چه‌كه‌كانیان نه‌فرۆشتووه، به‌ڵكو له‌كاتی شهڕوپێكدادانهكانو گواستنه‌وه‌ی ته‌رمی شه‌هیده‌كان، چه‌كه‌كانیان لێ به‌جێماوه، به‌شێكی تریشیان پێیان ڕاگه‌یاندوین كه چه‌كه‌كانیان له‌كاتی هێرشو په‌لاماره‌كان ون بووه‌و كه‌وتونه‌ته ده‌ستی دوژمن”.
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی پێشمه‌رگه داوای گرتنه‌به‌ری رێكاریی یاسایی به‌رامبه‌ر هه‌ر ئه‌فسه‌رو پێشمه‌رگه‌یه‌ك ده‌كات كه چه‌كی فرۆشتبێت، له‌و روه‌وه ده‌ڵێت، "به‌شێك لهچهكهكان له‌جۆری (میلانۆ) فرۆشراون، به‌ڵام به‌گشتی چه‌كی وڵاتانی هاوپه‌یمانان جۆراوجۆربونو به‌شێكیان فرۆشراونه‌ته‌وه”.