به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه ئاماری سه‌ردانیكردنی نه‌خۆش له‌رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شاره‌كه ئاشكراده‌كات و هاوكات وته‌بێژی پۆلیسیش ده‌ڵێت: ماتۆڕ سكیلی دوو هاوڵاتی ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌و دواتر په‌لاماری كارمه‌ندانی پۆلیسیانداوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه، له راگه‌یه‌ندراوێكیدا كه‌وێنه‌یه‌كی بۆ "سپی میدیا" نێردراوه، تێیدا هاتووه "له‌ڕۆژانی جه‌ژندا 568 هاوڵاتی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی هه‌ڵه‌بجه‌یان كردوه، چاره‌سه‌رییه‌كانیش به‌مشێوه‌یه بووه 58 نه‌شته‌رگه‌ری بچوك ئه‌نجامدراوه، 35حاڵه‌تی گه‌ستن و پێوه‌دان هه‌بووه، 116 هێڵكاری دڵ ئه‌نجامدراوه، 165 پشكنین ئه‌نجامدراوه و 16 ڕوداوی هاتووچۆش تۆماركراوه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ڕائید به‌رزان عوسمان وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی سێ ڕۆژی جه‌ژندا له‌سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه سێ روداوی هاتووچۆ ڕوویداوه و هیچ كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستنه‌داوه‌و ته‌نها كه‌سێك بریندار بووه.
وتیشی: به‌هۆی كه‌وتنه ناو ئاوی گه‌رمه‌وه حاڵه‌تێكی سوتانی منداڵێك رویداوه‌و منداڵێكیش له‌سه‌ر دیوار كه‌وتۆته‌خواره‌وه‌و بریندار بووه، حاڵه‌تێكی توندوتیژیش دژی ژنان ڕویداوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،"له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه هاوبه‌شه‌كانمانه‌وه ماتۆڕ سكیلی دوو هاوڵاتی ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌و دواتر په‌لاماری كارمه‌ندانی پۆلیسیانداوه و له‌ئێستاشدا هه‌ردووكیان ده‌ستبه‌سه‌ركراون".