پۆلیسی سلێمانی: کچێک بە دەمانچەی باوکی گیانی لەدەستدا

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، شەوی رابردو لەگوندی چۆبڵاغی سەر بەقەزای دوکان، ژنێک بە فیشەک گیانی لەدەستدا.

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاندووە، بەوتەی باوكی ژنەكە، لەكاتی پاككردنەوەی دەمانچەكەیدا فیشەك لەدەمانچەكەی دەرچوەو بەر كچەكەی كەوتووە، بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

ئاشکراشیکردوە، کە ژنەکە ناوی (چ، ع،ر)ە، تەمەن 34 ساڵە و دایکی شەش منداڵە.

پۆلیس ئاماژەی بەوەشكردووە، پاش گەیشتنی مەفرەزەكانی پۆلیس، لێكۆڵینەوە لەرووداوەكە دەستیپێكردوەو باوكی ژنەكە بەبریاری دادوەر راگیراوە.





AM:10:52:19/06/2018