دەزگای گشتیی كاروباری مین لە هەرێمی كوردستان 15 هەلی كاری لەسنووری گەرمیان راگەیاندو داواش لەئارەزومەندان دەکات تا رۆژی 25ی ئەم مانگە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كاروباری مین/ گەرمیان لە كەلار بكەن بەمەبەستی پێشکەشکردنی داواکارییەکانیان.
لە ئاگادارییەکدا کە وێنەیەکی بۆ "سپی" نێردراوە، تیایدا دەزگای گشتی كاروباری مین ئاماژە بەوەدەکات، کە پێویستیان بە دامەزراندنی 15 كەسە بەشێوەی گرێبەست.
لە بەشێکی دیکەی ئاگادارییەکەدا دەزگاکە داوای لەو کەسانە کردووە، کە خوازیاری دامازراندنن لە دەزگاکەدا تا رۆژی 25ی ئەم مانگە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری مین/ گەرمیان لە كەلار بكەن، بەو مەرجەی دانیشتووی گەرمیان بێت و لەهیچ دامەزراوەیەكی حكوومەت دامەزرابێ و مووچەی نەبێت.
لە باری جۆری کاری دەزگاکەوە ئەوەش هاتووە، کە کاری دەزگاکە بریتییە لەیەك شۆفێری شۆفڵ، مۆڵەتی هاتوچۆی گشتی هەبێت و یەك فیتەری ئامێرە میكانیكییەكان و یەك پەرستار و حەوت مینلابەر، تەمەنیان لە 30 ساڵ تێنەپەڕی بێ و دوو رووپێوی كێڵگەی مین.
هەروەها یەك بەرپرسی هۆبەی كۆگای تەقەمەنی و یەك نووسەر، دەرچووی كۆلیژی یاسا بێت و یەك كارمەندی هۆشیاركردنەوە لەناو دامەزراوەكاندا دادەنرێت.