لە زێی گەورە کە دەکەوێتە نزیک قەزای خەبات سەر بە پارێزگای هەولێر دوو هاوڵاتیخنکان و تا ئێستاش تەرمەکانیان نەدۆزراوەتەوە.
لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە، بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی قەزای خەبات، رایگەیادووە، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ی حوزەیران، هاوڵاتیەکی تەمەن ١٩ ساڵ بەناوی "ئەرکان مەحموود" لە زێی گەورەدا خنکاوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، کە هاوڵاتییەکە دانیشتووی قەزای خەباتە، کە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە بۆ مەلەکردن چووەتە نێو رووبارەکە.
بەپێی راگیەندراوەکە، هەر ئەمڕۆ سێسەممە هاوڵاتییەکی دیکە بەناوی "یوسف حاجی خەلیل"، کە خەڵکی بەشیریان-ە لە ئاوی زێی گەورەدا خنکاوەو دوای روداوەکانیش تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و هەڵمەتی گەڕان بۆ دۆزینەوەی تەرمەکان بەردەوامە.