پۆلیسى راپه‌ڕین رایگەیاند هه‌ڵمه‌تێكىان بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى چه‌كى بێ مۆڵه‌ت و ئۆتۆمبێل و ماتۆرسكێلى بێ سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردووه.
لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ "سپی" نێردراوە، تیایدا راگه‌یاندنى پۆلیسى راپه‌ڕین ئاماژەی بەوەکردووە، هێزەکانیان لە پێناوی سەروەری یاسا هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان بەمەبەستی بنبڕکردنی دیاردەی هەڵنەگرتنی چەک و بەکارنەهێنانی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا لە سنورەکەیاندا ده‌ستیپێكردووه.
پۆلیسی راپەڕین ئەوەشی خستوەتەڕوو، هەر چەکێک کە مۆڵەتی نەبێت خاوەنی لەهەر پلەو پۆستێکدا بێت، ده‌ستى به‌سه‌ردا ده‌گرن و دەستیش ده‌گرن بەسەر سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلانەی بێ سەرەتان.