ئاسایشی هه‌ولێر، بە مەبەستی دورخستنەوەی مەترسی لەسەر ژیانی هاوڵاتیان، 22 جۆر حه‌ب و ده‌رمانی له نۆرینگه پزیشكییه‌كان قه‌ده‌غه دەکات.
لە نوسراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ "سپی" نێردراو، تیایدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی هه‌ولێر، ئاماژە بەوەدەکات، له‌سه‌ر پێشنیازی لیژنه پزیشكییه‌كان، نابێت 22 جۆر له حه‌ب و ده‌رمان له‌لایه‌ن كۆگاكانی ده‌رمانه‌وه به خاوه‌ن نۆرینگه‌كان بفرۆشرێت،
لەبارەی هۆکاری ئەو بڕیارەشەوە، ئەوە خراوەتڕوو،بەکارهێنانی ئەو دەرمانانە مه‌ترسیەکی زۆری له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیان دروستكردووه، ئەمەش جگەلەوەی مه‌ترسی لەسەر ئەو کەسانەش دروستکردووە، کە ئالووده‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر بوون و دەیانەوەیت سودی لێ وەربگرن
ئاسایشی هەولێر راشیدەگەیەنێت، لە کاتێکدا رێگە بە فرۆشتنی ئەو دەرمانانە دەدرێت لەلایەن دەرمانخانەکانەوە، کە پسووڵەی پزیشک و بە ڕێژەیەکی کەم وەربگیرێت، لە ئەگەری پابەندنەبوونی نۆرینگه‌كان تووشی لێپێچینەوەی یاسایی دەبنەوە و خۆیان بەرپرسیار دەبن.