ولآتێکی ئەوروپی ٧٥ هەزار کۆچبەر وەردەگرێت

ولآتی بورتگال کە یەکێکە لە ولآتە ئەوروپییەکان ئامادەیە سالآنە ٧٥ هەزار کۆچبەر وەربگرێت.

میدیا ئەوروپییەکان لە زاری سەرۆکی وەزیرانی بورتگالەوە، ئەنتۆنیۆ کۆستای سۆسیالیستیەوە بلآویانکردەوە کە رای ئەو ولآتە لەگەڵ ولآتانی یەکێتی ئەورپا نییە کە دەیانەوێت سنورێکی جدی بۆ کۆچ دابنێن، ئەو ولآتە لەگەڵ وەرگرتنی پەنابەراندایە.

ئەنتۆنیا کۆستا بە پێچەوانەی هەموو ولآتانی تری ئەوروپاوە داوا دەکات سنور بۆ پەنابەران دانەنرێت و بورتگال ئامادەیە سالآنە ٧٠ هەزار پەنابەر وەرگرن.

ئەو رایەی ئەو ولآتە بەتایبەتی لەگەڵ وەرگرتنی بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی کۆچ کە لەلایەن ئەنتۆنی تیوفیتوریبورگالیەوە وەرگیرا، بەتەواوی رای ئەو ولآتە پێچەوانەی ولآتانی تری یەکێتی ئەوروپایە کە دژی کۆچن دەرکەوت. 




PM:10:36:01/07/2018