یوسف باوکی لە ژیاندا ماوەو گەڕایەوە لای خانەوادەکەی

کەیسی یوسف مێردمنداڵەکەی هەولێر, کە لە ماوەی رابردوودا لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا رایگەیاند، باوک و دایکی لە ژیاندا نەماون و ماوەی ساڵێکە بە تەنها لە گۆرستان دەخەوێت داخراو، بەڵام دوای بە دواداچوون دەرکەوت باوکی لە ژیاندا ماوە و بڕیاریداوە بگەڕێتەوە لای خێزانکەی.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2ی ته‌مموز، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە لەشاری هەولێر بەڕێوەچوو، تیایدا یوسف چاوشین، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایتی چاکسازی و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر  ئاماژەی بەوەدا "هه‌رچه‌نده‌ یوسف وتبووی باوکی لە ژیاندا نەماوە، بەڵام دوای بەدواداچون دەرکەوت کە باوکی لە ژیاندا ماوە و ئه‌ویش بڕیاریدا بگەڕێتەوە لای باوکی

ئەوەشی خستەڕوو،"چەند توێژەرێکی کۆمەڵایەتی سەردانی کەسوکارەکەیان کرد و دواجار یوسف خۆی بڕیاریدا بگەڕێتەوە لای باوکی و 
لە خانەی نەوجەوانان نەمێنێتەوە، بۆیە ئێستا کەیسکە چارەسەکراوە و یوسفیش پێیباش بوو چی دیکە نەبێتە قسە و باسی راگەیاندنەکان."

هەروەها راشیگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر دوای دۆزینەوەی ئەو نەوجەوانە ‌و گفتوگۆکردن لەگەڵ خۆی ‌و كەسوكارەكەی، گەیشتنە  ئەو بڕیارەی، ئەگەر براكانی ئەركی بەخێوكردنی لەئەستۆ بگرن، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لە روی دارایی ‌و مەعنەویەوە هاوكاریان دەبێت، بەپێچەوانەوە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئەركی بەخێوكردنی دەگرێتە ئەستۆ و جگە لە پێدانی بڕێك پارەی مانگانە لە خانەی نەوجەوانانی كوڕانیش شوێنی گونجاو و پێداویستییەكانی دابین دەكات."

لە بەشێکی دیکەر بڕیارەکەدا هاتووە، ئەگەر ئەو رێگەیەش گونجاو نەبوو، لەو كاتەدا هەر كەسێك توانا و ئارەزووی بەخێوكردنی هەبێت، دەتوانێت لە رێگەی دادگای نەوجەوانان داوای وەرگرتنی یوسف بكات، بەڵام یوسف ئەو داوایەی رەتکردەوە. 

مانگی حوزەیران گرتەیەكی ڤیدیۆیی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەلایەن هاوڵاتییەکەوە بڵاوکرایەوە كه‌ باسی له‌ نەهاماتی و بێکەسی مێردمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵی دەکرد لەشاری هەولێر بەناوی (یوسف) کە تیایدا داوای لە خەڵکی دەکرد بە هانایەوە بچن و لەو ژیانە رزگاری بکەن کە  ماوەی یەک ساڵە لە گۆڕستان دەژی، دواتر چەندین هاوڵاتی و کەسایەتی ناودار ئامادەیی خۆیان بۆ لەخۆگرتنی دەربڕی.





PM:08:47:02/07/2018