راگەیاندنی فەرماندەی هێزی 70ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونکردنەوەیەک لەبارەی روداوی ئاگرکەوتنەوەکەی شەوی رابردووی کۆگای هێزەکانیان لە تاسلوجە بڵاودەکاتەوە.
لە نووسراوێکدا کەوێنەیەکی بۆ "سپی" نێردراوە، تیایدا لێپرسراوی راگه‌یاندنی فەرماندەیی هێزه‌كانی 70، ئاماژەی بەوەکردووە، " كاتژمێر 10:20 خوله‌كی شه‌وی رابردوو، ئاگرێك له كۆگایه‌كی هێزه‌كانی 70
له نزیك تاسڵوجه كه‌وته‌وه و بۆ ماوه‌ی سێ كاتژمێر ته‌قینه‌وه له كۆگاكه‌دا
به‌رده‌وام بووه".
ئاماژە بەوەشکراوە، "به‌هۆی ئاگرەکەوە زیانی مادی كه‌وتوته‌وه و چوار پیشمه‌رگه‌ش به سوكی بدیندار بوون كه ئێستا باری ته‌ندروستیان جێگیره".
لە بەشێکی دیکەی نوسراوەکەدا لێپرسراوی راگه‌یاندنی فەرماندەیی هێزه‌كانی 70، ئه‌وه‌شی خستوەتەڕوو، "لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه و دیاریكردنی زیانه‌كان به‌رده‌وامه، كه‌له دوای ته‌واو بوونی لێكۆڵینه‌وه، زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه بڵاوده‌كه‌ینه‌وه".