ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی کۆدەبنەوە

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ی تەمووز، هوردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، لە شاری هەولێر كۆببنەوە.

پێشتر سەعدی پیرە، وتەبێژ و ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی ناردنی شاند بۆ بەغداد و چۆنێتی بەشداریكردنی كورد لەكابینەی داهاتووی حكوومەتی عێراق دەکرێت. 

پیرە ئەوەشی خستەڕوو، یەکێتی و پارتی لایەنی ناردنی شاندی هاوبەشن بۆ بەغدا، چونکە بابەتێکە پەیوەندی بە ئاماده‌یی نەتەوەیی و نیشتمانی کوردییەوە هەیە.





AM:09:34:04/07/2018