له سنووری شاره‌دێی سیده‌كان هه‌شت كه‌س به‌هۆی خواردنی گۆشتی سووره‌وه ژه‌هراوی بوون و به‌په‌له گه‌یه‌نرانه نه‌خۆشخانه.
بەگوێرەی زانیارییه‌كان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 4 تەمموزی -2018 هه‌شت كه‌س كه له دوو خانه‌واده‌ی جیان و دانیشتووی ناوچه‌ی به‌ربزینی ده‌ڤه‌ری برادوستن له سنووری شاره‌دێی سیده‌كان به‌هۆی خواردنی گوشته‌وه ژه‌هراوی بوونه و دواتر به‌په‌له گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی سیده‌كان.
به‌وته‌ی پزیشكانی نه‌خۆشانه‌كه ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی خواردنی گۆشتی سووره‌وه كه هه‌ڵگه‌ری جۆره ڤایرۆسێك بووه، ژه‌هراوی بوونه و ئێستا له‌ژێر چاودێری پزیشكدان.