پۆلیسی سلێمانی روونکردنەوەی لەسەر " چەککردنی " هێزەکەیان دەدات

سەرەتای ئەم هەفتەیە لە ناوجەرگەی سلێمانی گرژی دەکەوێتە نێوان هێزێکی تایبەتی پۆلیس و هێزێکی نوێی یەکێتی کە تازە ناوی بیستراوە" هێزی ئیدارەی گشتی یەکێتی".

لەو رونکردنەوەیەدا هاتوووە" پاش ئەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكرایە، كە گوایە هێزە تایبەتەكەی سەر بە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە لایەن گروپێكی چەكدارەوە، چەككراون، بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی وێرای رەتكردنەوەی سەرلەبەری ئەو هەواڵە، لە روونكردنەوەیەكدا دەڵێت: لە نێوان ئەفسەرێك و دوو كارمەندی هێزە تایبەتەكەی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كە بەهاوبشی لەگەڵ لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی لەدەرچوندابوون لێكتێنەگەیشتنێك لەگەڵ ئەو گروپە روویداوەو بارودۆخەكە هەرزوو كۆنترۆڵكراوە، بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئەوەش رەتدەكاتەوە كە هێزەكانیان چەك كرابێتن. هەروەك راشیدەگەیەنین كە لێپرسراوێك و چوار كەس لەو گروپە دەستگیركراون ولەئێستاشدا لەلایەن پۆلیسی پارێزگای سلێمانیەوە بەندن و دەستیشگیراوە بەسەر چەكێكی جۆری M4 و دەمانچەیەكدا".

هەروەها پۆلیسی سلێمانی دەڵێت "لێرەوە تەواوی هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی‌و دەوروبەری دڵنیا دەكەینەوە كە تەواوی هێزە ئەمنییەكانی سەر بە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە خزمەتی هاوڵاتیان و پاراستنی سەروماڵ و ئەمنییەتیاندا دەبن و هێزی تایبەتی بارەگاش بە بێ‌ جیاوازی لە هەموو كەسێك دەپێچیێتەوە، لە پێناو پاراستنی زیاتری دۆخی ئەمنی شارەكەو رێگری لە كار و رووداوی نەخوازراو".

بۆ وەردەکاری ئەو رووداوە، ئەم لینکەی هەواڵێکی سپی بخوێنەرەوە..




PM:06:58:06/07/2018