وادەی یەکەم باران بارین لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندرا

ماڵپەڕێکی بەناوبانگی تایبەت بە کەش و هەوا وادەی یەکەم باران بارینی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند و ئاشکرایکرد مانگی ١٠ یەکەم باران لە هەرێمی کوردستان دەبارێت.

ماڵپەڕی accuweather کە ماڵپەڕێکی تایبەتە بە کەش و هەوا و ڕۆژانە کەش و هەوای جیهان ئاشکرا دەکات، بۆ یەکەمجار ئاشکرایکرد کە ڕۆژی دووی مانگی ئۆکتۆبەر یەکەم باران لە هەرێمی کوردستان دەبارێت.

ئەو ماڵپەڕە ئاشکراشی کردووە کە ئەم شەپۆلی گەرمایە تا ١١ی مانگی داهاتوو دەخایەنێت و دواتر پلەکانی گەرما بۆ خوار ٤٠ پلەی سەدی دادەبەزێت.




AM:09:58:08/07/2018