کەشناسی راگەیەندراوێکی لەبارەی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما بڵاوکردەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، لەمڕۆ دووشممەوە پلەکانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەکات و ماوەی نزیکەی پێنج ڕۆژ دەخایەنێت.
بەپێی راگەیەندراوێکی کەشناسی کە ئەمڕۆ دووشەممە ٩ی تەمووز بڵاویکردوەتەوە، تیایادا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، بەهۆی کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆی گەرمای هاوین، لە ئەمڕۆ دووشەممەوە پلەکانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەکەن، کە بە نزیکەیی یەک تا دوو پلە دەبێت.
ئەوەش هاتووە، رۆژی سێشەممەش بە پلەیەک تاوەکو دو پلەی دیکە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوەو ئەم بەرزبونەوەیەش تاوەکو رۆژی پێنجشەممە ١٢٦ یەمووز بەردەوامی دەبێتو رۆژی هەینی روو لە نزمبوونەوە دەکاتەوە.
هەروەها کەشناسی لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەیدا پێشبینی کردووە، لە سەنتەری پارێزگاکانی(سلێمانی، هەولیر، دهۆک، هەڵەبجە)، بەرزترین پلەی گەرما لە نێوان ٤٢-٤٥ پلە دەبێت و، لە پاڕیزگای کەرکوکو ناوچەی گەرمیانیش لە نێوان ٤٥-٤٧ پلەی سیلیزی دەبێت.
AM:11:20:09/07/2018