ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی د. هەڤاڵ ئەبوبەکری پارێزگاری سلێمانی بە بەرپرس دەزانێت لە پێدانی مۆڵەتی دروستکردنی بەزنزینخانەیەکە لە سەرچنار.
رێکەوت زەکی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیوویەتی "ھاوڕێیەکی زۆر پرسیار دەکات ئـەو بەنزینخانەیەی گومانی پیسکردنی ئـاوی سەرچناری لێدەکرێت کێ مۆڵەتی داوەتێ کاربکات؟؟ وەڵامەکەی ئـەمەیە: دەسەڵاتی مۆڵەتی دروستکردنی بەنزینخانە دەسەڵاتی پارێزگارە، ھەرچەندە مانگی ڕابردوو پارێزگار لەبەردەم لیژنەکەی ئـێمەدا وتی: ھەموو مۆڵەتێکی بەنزینخانەمان ڕاگرتووە و مۆڵەت بەکەس نادەم!!".
رێکەوت زەکی کە سەربەلیستی یەکێتی یە دەڵێت " ئـەمە یەکێکە لەنمونەکان، بەپێی ئـەوەی زانیاریانەی بەئـێمە گەشتووە، د. هەڤاڵ ئەبوبەکر ئـەم مۆڵەتەی لەسەر داوای بەرپرسێکی گۆڕان داوە".