گوڕی بوومەلەرزە بەهێزەكەی هەرێم ئاشكراكرا

كەمێك لەمەوبەر بومەلەرزەیەكی بەهێز هەرێمی كوردستانی هەژاند و گوڕەكەی ئاشكرادەكرێت.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەیەكەوە دەست "سپی میدیا" كەوتووە بوومەلەرزەكەی كەمێك پێش ئێستا كە هەریەك لە شارەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو دەربەندیخان و سنوری گەرمیانی هەژاند، چەقەكەی لەوڵاتی‌ ئێرانەوە بووە، گوڕی‌ بومەلەرزەكەش 6 پلەی‌ ڕێختەر بووە.

شارەزایەكی بومەلەرزەش بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند "دوای بوومەلەرزە بەهێزەكە چەندین بومەلەرزەی تر بە گوڕی كەمتر بەدوادا دێت".

هاوكات سایتی ئیرس كویك بڵاویكردەوە بومەلەرزەكە كاتژمێر 1:07ی پاش نیوەڕۆ ناوچە سنورییەكانی ئێران و عێراقی گرتووەتەوەو بە قوڵی 10 كیلۆمەتر.




PM:01:28:22/07/2018