بڕیارە بۆ ماوەی سێ رۆژ کارەبای نیشتیمانی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان ببڕدرێت، هۆکارەکەشی بۆ کارکردنی کۆمپانیای دانا غاز دەگەڕێتەوە لەو یەکانەی کارەبای تێدا بەرهەمدەهێنرێت.
سالار حسامەدین، بەڕێوەبەری کارەبای سلێمانی بە میدیاکانی راگەیاند، لە رۆژی ٢٧ی تەمووزەوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ کۆمپانیای دانا غاز، کار بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی غاز دەکات لە وێستگەکانی (هەولێر و دهۆک و سلێمانی)، کە کارەبای هەرێمی لێ بەرهەمدەهێنرێت.
وتیشی، بەوهۆیەوە لەماوەی کارکردنی ئەو کۆمپانیایە، کە سێ رۆژە کارەبای نیشتیمانی لەسەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستان دەبڕدرێت و پاشان کارەبای زیاتر دەدرێتەوە بە هاوڵاتیان.
بەڕێوەبەری کارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، کە بۆ دابین کردنی کارەبا پشت بە مۆلیدە ئەهلییەکان دەبەسترێت، کە وابڕیارە ٢١ کاتژمێر کارەبا بدەنە هاوڵاتیان.