سکاڵا لەسەر پەروین بوڵدان تۆمارکرا

داواکاری گشتیى کۆمارى تورکیا لە ئەنقەرە سکاڵایەکى بۆ ئەنجامدانى لێکۆڵینەوە لەگەڵ پەروین بۆڵدان هاوسەرۆکى گشتیى هەدەپە تۆمار کرد لەسەر بەشداری لە مەراسیمێکدا.

ماڵپەڕی فورات نیوزی نزیک لە پەکەکە بڵاویکردووەتەوە "هۆکارى سکاڵاکەى داواکارى گشتیى دەوڵەتى تورکیا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە پەروین بۆڵدان داکۆکیى لە رەمزییە تۆسون و موسا فاریس ئۆگلاری پەرلەمانتارى هەدەپەى ئامەد کردووە، کە بەشداریى مەراسیم و رێورسمى بەخاکسپاردنى تەرمی گەریلای هەپەگە بوون".

فورات نیوز جەخت لەوە دەکاتەوە کە بە هۆی ئەو مەراسیمەوە ئەو دوو پەرلەمانتارەی هەدەپە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەستپێکراوە.




PM:08:42:24/07/2018