باوكی دووان له هێرشبه‌ره‌كانی سه‌ر بینای پارێزگای هه‌ولێر، پله‌داری پارتین و به‌هۆی به‌كارهێنانی ده‌مانچه تایبه‌ته‌کەیەوە باوکی یەکێکان ده‌ستگیر كراوه.
ئەمڕۆ چوارشەممە، هەفتەنامەی ئاژانس لە ژمارەی ئەمڕۆیدا بە پشتبەستن زانیاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له خێزانی هێرشبه‌ره‌كان بڵاویكردەوە، باوكی (عه‌بدولڕه‌حمان ڕه‌حیم) تەمەن(18) ساڵ كه یه‌كێك بوو له هێرشبه‌ره‌كانی 23ی ته‌مووزی سه‌ر بینای پارێزگای هه‌ولێر، پله‌داری سه‌ربازیی پارتییه و بە پله‌ی ڕائید له یه‌كێك له بنكه‌كانی نه‌هێشتنی توندوتیژی دژ به ژنانی هه‌ولێر و باش روداوەکە دەستگیر کراوە.
هەروەها ئاماژەی بەوەشكردووە، کە باوكی (ڕه‌هێڵ محه‌مه‌د) كه یه‌كێكی تر بوو له سێ هێرشبه‌ره‌كه, موقه‌ده‌می پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانیی پارتییه و له بنه‌ڕەتدا خه‌ڵكی شارۆچكەی پێنجوێنی سه‌ر به سنووری هه‌ڵه‌بجه‌ن و له ساڵی 1996دا ئاواره‌ی هه‌ولێر بوون.
به وته‌ی چه‌ند كه‌سێكی نزیك له‌و دوو خێزانه، ڕه‌هێڵ و عه‌بدولڕه‌حمان سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی ڕووداوه‌كه‌ی هه‌ولێر ده‌مانچه‌كانی باوكیان بردووه تاوه‌كو ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ی پێ ئه‌نجام بده‌ن.
له دوای ڕووداوه‌كه‌ش به تۆمه‌تی به‌كارهێنانی ده‌مانچه‌كه‌ی، هیزێكی ئاسایش له شوێنی كاره‌كه‌ی (ڕائید ڕه‌حیم)یان ده‌ستگیر کردووه بۆ لێكۆڵینەوە، دایكیشی له پاش ده‌ستگیركردنی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه و ئازاد كراوه.
رۆژنامەکە لە زاری کەسێکی نزیک لەو خانەوادەیە بڵاوکردوەتەوە، کە به‌ره‌به‌یانی 23ی ته‌مووز ئه‌و سێ هێرشبه‌ره پێكه‌وه نوێژی به‌یانییان له مزگه‌وت كردووه و له پاش خواردنی نانی به‌یانی هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجام داوه.
ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ سێسەممە تاریق نوری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر بە میدیاکانی ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانی ئاسایش مه‌لایه‌كی ئاینیان بە ناوی "ما‌لا ئیسماعیل سوسەیی"ده‌ستگیركردووه، کە پێیان وایە سێ هێرش بەرەکە سەر بەو مەلایە بوبن.