رووداو روونکردنەوەی لەسەر ئەو دوو رۆژنامەنووسەی دەدات کە بوونەتە کاندیدی پارتی

‌هێڤیدار ئەحمەد و پێشەوا هەورامی بوونەتە کاندیدی پەرلەمانی کوردستان و کەناڵی رووداویش روونکردنەوە لەسەر کاندیدکردنیان دەدات.

لە پەیجی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک کەناڵی رووداو روونکردنەوەیەکی لەسەر خۆ کاندیدکردنی ئەو دوو رۆژنامەنووسەیان دەدات و نووسیوویانە " زۆر لەو بارەیەوە پرسیاریان بۆ ناردووین، رووداو بەڕێزەوە دەڕوانێتە كاری ئەو دوو هاوكارەی پێشوومان، هەموو لایەك ئاگادار دەكەینەوە ئەوان بە خواستی خۆیان، خۆیان كاندیدكردووە و بەو شێوەیەش كار و گرێبەستی كاری ئەوان لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو كۆتایی هات".

ئەمڕۆ ٢٥ ی تەموز پارتی دیموکراتی کوردستان ناوی ١٠٠ کاندیدی بۆ پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردەوە لەنێوایاندا پەیامنێری رووداو هێڤیدار ئەحمەد و پێشکەشکار پێشەوا هەورامی لەنێو ریزی کاندیدەکاندا بوون. 




PM:10:16:25/07/2018