لە دەنگی ئەمەریکا نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر، گەنجێکی کۆمەڵ بە یەکێک لە هێرشبەرەکانی سەر پارێزگای هەولێر ناوزەد دەکات، بەڵام پارێزگار کەوتۆتە هەڵەوەو ئەو گەنجە لە سلێمانی دەژی و دەڵێت " هەولێرم نەبینیووە".
کەناڵی پەیمانی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان بڵاویکردەوە، "دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی وێنه‌ی بانگه‌شه‌كاره‌كه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌یجه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان به یه‌كێك له بكه‌ری رووداوه قێزه‌ونه‌كه‌ی بینای پارێزگای هه‌ولێر ناویان هێناوه ئه‌و گه‌نجه بۆ په‌یام ده‌دوێت".
ئەو کەناڵە ئەوە دەخاتە روو " له‌دوای دوو رۆژ له‌و رووداوه‌ش، دوور له یاسا و رێساكان، پارێزگاری هه‌ولێر بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا وتوویه‌تی یه‌كێك له بكه‌ره كۆژراوه‌كان ناسنامه‌ی حزبێكی ئیسلامی پێبووه و بانگه‌شه‌كاری حزبێكی ئیسلامی دیاری كراوه كه ره‌سمه‌كانی بڵاو كراونه‌ته‌وه".
په‌یام دەڵێت "تەلەفزیۆنەکەیان ئه‌و بانگه‌شه‌كاره‌یان به زیندویی دۆزیه‌وه كه ته‌مه‌نی 19 ساڵه و ناوی حەمزه‌یه و ده‌ڵێت له ژیانیدا نه‌چوه‌ته هه‌ولێر".