کەمێک پێش ئێستا درێژترین مانگگیرانى تەواو لە سەدەی ٢١ دا روویدا کە تێیدا مانگ بە شێوەى درەوشاوە و بە ڕەنگی سورى خوێنى دەردەکەوێت.
بەپێی راگەیەندراوێکی سەنتەری فەلەکناسی سعودیە، بەدرێژایی 83 ساڵ ئەو ناوچەیە مانگگیرانی لەو شێوەیەی بەخۆوە نەبینیووە. دیاردەی مانگیرانی ئەمشەویش بە گەورەترین دیاردەی سرووشتی مانگگیران لە سەدەی 21 لە قەڵەم دەدرێت،
جێی ئاماژەیە ئەمشەو دوو دیاردەی هەردوونی لە هەرێمی کوردستان روودەدەن، یەکەمیان درێژترین مانگگیرانە لە سەدەی 21 و ئەوەی دیکەش نزیکبوونەوەی مەریخە لەگۆی زەوی.
هەروەها دیاریدەیەکی سەرەنجڕاکێش لە کۆمەڵەی خۆر روودەدات، ئەویش مانگی خوێناوی یان مانگیرانە، کاتێک زەوی بەنێوان رۆژ و مانگدا تێدەپەڕێت ئەو دیاریدەیە روو دەدات.
مانگی خوێناوی لە چەند وڵاتێکی کیشوەری ئاسیا، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەفریقیا، ئەوروپا، ئوسترالیا و ئەمەریکای باشوور بە تەواوەتی بۆ ماوەیەکی درێژدەبینرێت، بەڵام لە ئەمەریکای باکوور نابینرێت.