میدیاکانی نزیک مەسرور بارزانی ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایش، وەڵامی میدیاکانی نزیک لاهوری شێخ جەنگی بەرپرسی پاراستن و زانیاری ( زانیاری ) دەداتەوەو تۆمەت بەسەر یەکدا دەبەخشنەوە.
دوای ئەوەی میدیاکانی ( سایتی میللەت و ژیان ) نزیک لاهوری شێخ جەنگی راپۆرتێکیان لەسەر دانەخستنی پاڵەوگەکانی دهۆک ئەنجامداو هۆکاری دانەخستنی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی سەر بە مەسرور بارزانی، ئەمڕۆش نووسینگەی مەسرور بارزانی لە رێگای میدیای باس و میدیاکانی سەر بەخۆیەوە روونکردنەوەیەکیان بڵاوکردەوە.
لەو نووسینگەیەدا، هاتووە " هه‌فته‌نامه‌ی (ژیان و سایتی میلله‌ت)ی لاهور جه‌نگی، له راپۆرتێکی چه‌واشه‌کارانه‌دا بڵاویکردۆته‌وه که "پاڵاوگه‌کانی دهۆک داناخرێن چونکه سه‌ر به مه‌سرور بارزانی"ن".
روونکردنەوەکەی نووسینگەی مەسرور بارزانیدا هاتووە "خه‌ڵکی دهۆکی خۆڕاگر و رای گشتی کوردستان ده‌زانن، به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی، دوور و نزیک په‌یوه‌ندی به هیچ پاڵاوگه‌یه‌که‌وه نییه، نه له دهۆک و نه له هیچ ناوچه و شوێنێکی دیکه، ئه‌م راپۆرته‌ش ته‌نها زاده‌ی بیرکردنه‌وه و خه‌یاڵه‌کانی لاهور جه‌نگیه که خۆی به‌ناوبانگه بۆ درۆ و ساخته‌کاری و ته‌زویر!"
نوسینگەی راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایش جەختدەکاتەوە "هه‌موو لایه‌ک ئاگادارن، به‌ڕێز راوێژکاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان، فاکته‌رێکی به‌هێزی چه‌سپاندن و سه‌روه‌ری یاسایه، له‌و پێناوه‌شدا هه‌وڵه‌کانی به‌رده‌وامه بۆ رێگرتن له کاره نایاساییه‌کانی ساخته‌کاران".
میدیاکانی نزیک لاهوری شێخ جەنگی دوێنی لە دووتوێێی راپۆرتێک‌دا ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد کە بۆیە پاڵاوگەکانی دهۆک داناخرێن، چونکە موڵکیەتی ئەو پاڵاوگانە بۆ مەسرور بارزانی دەگەڕێتەوە.
مەسرور بارزانی و لاهوری شێخ جەنگی کە هەردووکیان بەرپرس و جێگری بەرپرسی هەستیارترین دەزگای ئەمنی هەرێمن( پاراستن و زانیاری ) نەک ماوەی دوو ساڵە ئەو دەزگایە کۆنەبوونەتەوە، شەڕی سیاسی و میدیای یەکێتی و پارتی لە رێگای ئەو دووکەسایەتییەو میدیاکانیانەوە ئەنجام دەدرێت.
هەردوو دەزگای زانیاری و پاراستن کە ما نگانە مووچەو نەسریەیەکی زۆر وەردەگرن، بەدەر لەهەموو چادێریەکەی پەرلەمان و لیژنەی نەزاهەو چاودێری دارایی بەڕێوە دەچێت، هەتا ساڵی پار ئەو سەرژمێرییەی بۆ وەزارەت و دەزگاکانی حکومەت ئەنجامدرا، ئەم دوو دەزگایەی نەگرتەوە.