به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فه‌رمانگه‌ی ئاوی سلێمانی ڕایگەیاند، به‌هۆی
شكانی بۆری ئاوی هێڵی دوی (دوكان ـ سلێمانی) دابه‌شكردنی ئاوی خواردنه‌وه بۆ
زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی سلێمانی بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ ڕاده‌گیرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فه‌رمانگه‌ی ئاوی سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەووە و تێیدا هاتووە به‌هۆی
شكانی بۆری ئاوی هێڵی دوی (دوكان ـ سلێمانی) له‌نزیك فه‌رمانده‌یی، بۆ ماوه‌ی
سێ ڕۆژ دابه‌شكردنی ئاو له‌به‌شێكی زۆری گه‌ڕه‌كه‌كانی سلێمانی و ته‌واوی
ناوچه‌ی قڕگه‌و قه‌زاو ناحیه‌كانی (چه‌مچه‌ماڵ، شۆڕش، ته‌كیه، بازیان، ئه‌ڵڵایی
و پیره‌مه‌گرون) ئاویان نابێت".
ڕاشیانگەیاندووە"تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه له‌هه‌وڵی
به‌رده‌وامدان تاوه‌كو به‌زوترینكات بۆریه‌كه چاكبكرێته‌وه‌و دابه‌شكردنی
ئاوی خواردنه‌وه بۆ هاوڵاتیان ئاسایی بێته‌وه".
`