وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایدەگەیەنێت " مەکتەبی سیاسی یەکێتی هیچ بڕیارێکی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن نییە".
لە لیدوانێکی رۆژنامەوانیدا لەسەر دەنگۆی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، سەعدی پیرە دەڵێت" هیچ بڕیارێك لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان نییە و ئەوان وەك مەكتەبی سیاسیی یەكێتی هیچ بڕیارێكی لەمجۆرەیان نەزانیوە".
لەدرێژەی لێدوانەکەیدا پیرە دەڵێت " یەكێتی تا ئێستەیش سەرقاڵی ئامادەكارییەكانیەتی بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان".
ئەوە لە کاتێکدایە کە هەندێک لە کەوادیرەکانی یەکێتی نایشارنەوە کە ئەوان لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنی ٣٠ ی ئەیلولدان تا مانگی ١٢ و لەو وادەیەدا لەگەڵ هەڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراق ئەنجام بدرێت، بەڵام ئەم رایە بەراشکاوانە بە میدیاکان راناگەیەنن.