هەنگاو: لە مانگی تەمووزدا ١٦ کۆڵبەری ئێرانی بوونەتە قوربانی

بەپێی ئامارێکی ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ لە مانگی تەمووزدا ١٦ کۆڵبەری کورد لە سنورەکانی باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان لەدەستداوە و بریندار بوون.

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئامارێکیدا بڵاویکردەوە، کە لە مانگی تەموزدا حەوت کۆڵبەری کورد گیانیان لەدەستداوە و نۆ کەسیش بریندار بوون، بەجۆرێک 
چوار کۆڵبەریان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئیران کوژراون، دوو کۆڵبەریش بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ و کۆڵبەرێکیش بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانیان لەدەستداوە.

رێکخراوەکە ئەوەی خستوەتەڕوو، ئەو چوار کۆڵبەرەی کە بەتەقەی ڕاستەوخۆ کوژراون خەڵکی پارێزگای ورمێ بوون و دوو کۆڵبەرەکەی دیکەش لە پارێزگای سنە و کۆڵبەرێکیشیان لە پارێزگای کرماشان گیانی لەدەستداوە.

 هەنگاو لە بارەی کۆڵبەرە بریندارەکانەوە رونیکردوەتەوە ، حەوت کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران، یەکێکیشیان بە هۆی تەقینەوەی مین و کۆڵبەرێکی دیکەش بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەوە بریندار بووە.





AM:09:23:02/08/2018