"سپی" دوایین زانیاری لەبارەی رەوشی تەندروستی کەمئەندامەکەی سەنگەر ئاشکرادەکات

تیمێکی تەندروستی بۆ سالار ئەرسەلان، ئەو کەمئەندامەی سەرنگەرەی دوێنێ خۆی سوتاند پێکهێنراوەو لە ئێستادا رەوشی تەندروستی جێگیرە.

ئەمیر برای سالار ئەرسەلان لەبارەی رەوشی تەندروستی براکەی بە "سپی" راگەیاند، لە ئێستادا تەندروستی براکەی جێگیرە، بەڵام رێژەی سوتاوییەکەی سەدا ٥٠یە. 

وتیشی، لە ئێستادا تیمێکی تەندروستی لە دکتۆر شاخەوان و دکتۆر میران بەڕێوەبەری پێشوی تەندروستی سلێمانی پێکهێنراوە بۆ سەرپەرشتیکردنی رەوشی تەندروستی، تا ئەو کاتەی بە تەواوی چاک دەبێتەوە. 

سەرلەبەیانی دوێنێ چوارشەممە ١ی ئاب، لە ناحیەی چوارقوڕنەی سەربەقەزای ڕانیە پیاوێک بەناوی (سالار ئەرسەلان) تەمەن(44)ساڵ لەناوبازاڕ ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا کە پیشەی پاکەت فرۆشتن بووە و لە هەمان کاتدا کەمئەندامی سەنگەرە.

ئەمیر حەسەن





AM:11:35:02/08/2018