لە سلێمانی دەست بەدابەشکردنی ئاو کرایەوە

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە كاتژمێر 5ی بەیانی ئەمڕۆ هەینی یەوە پێدانی ئاو دەستی پێكردۆتەوەو  بۆریەکەی رێگای دوکان چاککراوەتەوە.

ئامانج جەلال وتەبێژی بەڕێوەبەرێتی ئاوی سلێمانی لە رونكردنەوەیەكدا  بۆ میدیاکان رایگەیاندووە "، كەمتر لەو ماوەیەی دانرابوو بۆرییەكە چاككرایەوە چونكە 24 كاتژمێر كارمەندەكانیان كاریان تێداكرد و ئەوەش دەبێت  هۆی ئەوەی  دابەشكردنی ئاو بۆ سەرجەم شوێنەكان ئاسایی دەبێتەوە".

بەهۆی شكاوی لەهێڵی 2 ی ئاوی دوكان سلێمانی لە زۆربەی گەڕەكەكانی شاری سلێمانی وتەواوی ناوچەی قڕگە و قەزا و ناحیەكانی چەمچەماڵ و شۆڕش و تەكیە و بازیان و ئەڵلایی و پیرەمەگرون ئاو دابەش نەكراو کێشەیەکی تر چووە سەر گەرمای هاوینی هاوڵاتیان.




PM:08:33:03/08/2018