وه‌زیری
خوێندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگەیاند "یوزه‌رو پاسۆرد به‌په‌روه‌رده
دراوه‌و چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌ناوه‌ڕاست یان كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه سیستمی زانکۆ
لاین بکەوێتە کار
د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی
هه‌رێم بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕاگەیاندووە "چاوه‌ڕوانده‌كرێت سیستمی
زانكۆلاین بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی 12ی ئاماده‌یی له‌زانكۆو په‌یمانگه‌كان له‌ناوه‌ڕاست
یان كۆتایی هه‌فته‌یه بكه‌وێته‌كار".
وەزیری خوێندنی باڵا وتوشیەتی "له‌ئێستادا یوزه‌رو پاسۆردی
ده‌رچوانی 12ی ئاماده‌یی ڕه‌وانه‌ی په‌روه‌رده‌كان كراوه، ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت ته‌واوی
یوزه‌رو پاسۆرده‌كه بگات به‌ده‌ستی سه‌رجه‌م خوێندكاران و دواتر سیستمه‌كه بكه‌وێته‌كار".
ناوبراو ڕاشیگەیاندووە "دوای كاراكردنی سیستمه‌كه
خوێندكاران ده‌توانن به‌شێوه‌ی ئۆنلاین داواكاری بۆ وه‌رگرتنیان له‌زانكۆو په‌یمانگه‌كان
پێشكه‌شبكه‌ن، به‌ڵام له‌ئێستادا هیچ واده‌یه‌ك بۆ كۆتاییهێنان به‌سیستمه‌كه‌ش
دیارینه‌كراوه‌و نازانرێت بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژ سیستمه‌كه كاری پێده‌كرێت".
خوێندکاران دەتوانن لە کاتی کەوتنەکاری ماڵپەڕەکە لە ڕێگەی ئەم لینکەوە
فۆڕمی پێشکەشکردنی زانکۆ پڕبکەنەوە http://regayzanko.com