به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ڕایگەیاند رۆژی 22-9-2018 ساڵی نوێی خوێندنی 2018-2019 ده‌ست
پێدەکاتەوە.
دڵشاد عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی بە ماڵپەڕی
وێستگەی وتووە ، رۆژی 22-9-2019 یه‌كه‌م رۆژی ساڵی نوێی خوێندنه.
سه‌باره‌ت به كاریگه‌ری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی
كوردستان له ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی له 30ی ئه‌یلول بۆ قوتابخانه‌كان، ئەو
بەرپرسەی پەروەردە وتوویەتی : "ئه‌وه‌نده‌ی ده‌بینم له كۆبوونه‌وه‌ی سیاسییه‌كان
و میدیاكان پێشبینی دواخستنی هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت، ئه‌گه‌ریش دوانه‌خرێت كۆمسیۆن
دوو رۆژی پێویسته، ئه‌و دوو رۆژه ده‌وام راده‌گیرێت".
ڕاشیگەیاندووە،
ئێستا له سنووره‌كه‌یان هه‌زار و 746 بینایان هه‌یه كه دوو هه‌زار و 500 ده‌وامی
تێدا ده‌كرێت و هه‌ندێكیشیان دوو ده‌وامن، جگه له‌وه‌ش پێویستیان به نزیكه‌ی 200
قوتابخانه‌ی دیكه‌یه كه هه‌ندێكیان له‌لایه‌ن خێرخوازانه‌وه دروستكراون.