بە گوێرەی پڕۆژە یاسایی بودجەی ساڵی 2019 حکومەتی هەرێم دامەزراندن دەستپێدەکاتەوە.
ماڵپەڕی دواڕۆژ بڵاویکردووەتەوە مانگی رابردوو وەزارەتی دارایی و لیژنەی ئامادەكردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ههرێم کارەكانی تەواوبووە و پەرلەمان ئاگادارکراوەتەوە لە کۆتایی ئەم مانگەدا پڕۆژهكهیان رادهستدهكرێت، بە گوێرەی ئەو پڕۆژە یاسایەش دامەزراندن دەستپێدەکاتەوە.
زاگرۆس فەتاح، بەڕێوەبەری گشتی بودجەی وەبەرهێنان لە وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی هەرێم بەو ماڵپەڕەی ڕاگەیاندووە، گفتوگۆ و كۆبوونەوەكان لەنێوان وەزارەتی دارایی و ئابووری و وەزارەتی پلاندانان بۆ ئامادەكردنی پڕۆژەیاساى بودجەی ساڵی 2019 گەیشتونەتە قۆناغی کۆتایی، وەزارەتی دارایی لیژنەیەكی پێكهێناوە بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ سەرجەم وەزارەت و فەرمانگاكانی نەبەستراو بە وەزارەتەكان، بۆ پرسی کۆتایی لەبارەی بودجەی پێشنیاركراویان.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانە حکومەت لە پلانیدایە لە پڕۆژەكهدا پرسی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست و فەرمی دەستپێبکاتەوە، لهگهڵ پلەبەرزکردنەوە و دیاریكردنى خەرجی دامودەزگاکان، بەڵام بە رێنمایی نوێ.