ژمارەیەک هەلی کار رادەگەیەنرێت

رێکخراوێکی نێودەوڵەتی خولێکی راهێنان بۆ لە پیشەکانی (کارەبا، ساردکەرەوە) ده‌كاته‌وه‌ لەهەر سێ شاری هەولێر و دهۆک و سلێمانی، بۆ بێكاران دەکاتەوە.

بەڕێوبەرایەتی راهێنانی پیشەیی هەولێر لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە، کە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بە هاوکاری لەگەڵ رێکخراوی یونسکۆی نێودەوڵەتی خولی (CBT) بۆ گەنجان و کەسانی بێکار دەکاتەوە.

رونیشیکردوەتەوە، کە خولەکە پیشەییەو ماوەکەیی شەش مانگە و هەموو رۆژێک لە کاتژمێر (8:30 بەیانی تاکو 2:00)ى دوای نیوەڕۆ دەستپێدەکات، تیایدا هەریەک لە پیشەکانی(کارەبا، ساردکەرەوە) دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە باسی لەوەشکردووە، فێرخواز لە خولەکەدا مانگانە موچە وەردەگرێت، کە بۆ هەر رۆژێک بڕی پێنج دۆلاری پێدەدرێت.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، تەنها ئەو کەسانە لە خولەکە سودمەند دەبن، کە بێکارن و لە کەتی حکومی و تایبەت کاریان نییە، چونکە پیشەییە و لە سەنتەرە پیشەییەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک دەبێت، ئەو کەسانەشی دەیانەوێت بەشداربن دەتوانن تاکو رۆژی پێنجشەممە ١٦ ئاب. ناوی خۆیان تۆماربکەن.



PM:10:39:11/08/2018