پەروەردەی رۆژئاوا فۆرمی وانەبێژی دابەشدەکات

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی لە سبەینێ یەکشەممەوە فۆرمی دامەزراندن بۆ مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکات. 

لە ئاگاداری نامەیەکەدا کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە، تیایدا بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی، سەرجەم دەرچوانی زانکۆ و پەيمانگا لەسنوری بەڕێوەبەرێتییان ئاگادار دەکاتەوە، کە سبەینی يەكشەممه بەرواری (١٢-٨-٢٠١٨) دەستدەکرێت بە دابەشکردنی فۆرمی وانەبێژی لەسنوری بەڕێوەبەرێتییان لە پەروەردەی روژئاوا". 

دەقی ئاگادارییەکە...

سەرجەم دەرچوانی زانکۆ و په يمانگا لەسنوری بەڕێوەبەرێتیمان ئاگادار دەکەین کە ڕۆژی يه ك شه ممه بەرواری (١٢-٨-٢٠١٨) دەست دەکرێت بەدابەش کردنی فۆرمی وانەبێژی لەسنوری بەڕێوەبەرێتیمان لە پەروەردەی روژئاوا.

تێبینی / 
۱ـ فۆرم دابەش کردن بەردەوام دەبێت ڕۆژانە کاتژمێر (۹ تا ۱۲) و تا ڕۆژی پێنجشەممە بەرواری(۱٦ـ۸ـ۲٠۱۸) و تەنها بۆ دانیشتوانی سنوری جوگرافی به ريوه به ريتيمان.

۲ـ پێویست ناکات قەرەباڵغی دروست بکەن و مەرج نیە یەکەم ڕۆژ هەمووی فۆرم وەربگرێت بەڵکو ڕۆژانی دواتریش فۆرم دەدرێت.

۳ـ هیچ دەرچویەک پێویست ناکات پشتگیری دەرچون بێنێت چونکە ئەوانەی ساڵی پار پشتگریان هێناوە هەموی لای خۆمان پارێزراوەو ماوە و ئەوانەشی دەرچوی ئەمساڵن یان ساڵی پار فۆرمیان وەرنەگرتوە بە هەر هۆکارێک کەی دڵنیا بوین کە وەردەگێرێت دواتر دەینێرین بۆ هێنانی پشتگیری دەرچون.

٤ـ پێویستە هەر دەرچویەک کە دەیەوێت ببێت بە وانەبێژ فۆرم وەربگرێت بەوانەی ساڵی پاریشەوە و بەهیچ شێوەیەک هیچ کەسێک بە بێ فۆرم دانانرێت و پێویستە هەمو کەسێک خۆی بێت بۆ وەرگرتنی فۆرم.

٥ـ پێویستی و شاغر زیاتر بۆ دەرچوانی زانکۆیە لە کۆلێژە پەروەردەییەکان وەک( زانستەکان و فیزیا و زیندەوەرزانی و ئینگلیزی و عەرەبی و بیرکاری و کیمیا و کوردی) .

٦ـ گەڕانەوەی فۆرمەکان لە دوای پشوی جەژنەوە وەر دەگیرێنەوە بۆ ماوەی هەفتەیەک واتە تا بەرواری(۳٠ـ۸ـ۲٠۱۸) فۆرمەکان وەردەگرینەوە و دوای ئەو بەروارە نە فۆرم دەدەین نە وەری دەگرینەوە.

۷ـ فۆرمەکان مۆری پەروەردە دەکرێت و هەر فۆرمێک مۆری په روه رده ى پێوە نەبێت وەرناگیرێتەوە و کۆپی کاری پێ ناکرێت.

۸ـ هەمو کەسێک مافی هەیە یەک جار فۆرم وەرگرێت و ناوی تۆمار دەکرێت.
 



PM:11:44:11/08/2018