بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر لە راگەیاندراوێكدا هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان ئەگەر پێوەری ئاو نەبەستن بە بڕێک پارە سزا دەدرێن .
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر، لە راگەیەندراوێكیدا هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان و دامەزراوە حكومی و فەرمی و نافەرمیەكان و خاوەن دوكاندار و شوێنكارەكان پابەند بن بە بەستنی پێوەرەكانی ئاوەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هەر هاوبەشێك پێوەر نەبەستێت لە كاتی دیاریكراودا، ئەوا یەكەمجار ئاگادار دەكرێتەوە و پێویستە لە ماوەیەكی كەمدا یەكێك لە پێوەرە پەسەندكراوەكان ببەستێت، بە پێچەوانەوە سزای دارایی ئەو هاوبەشانە دەدرێتو سزاكانیش جۆراوجۆرانو لە (100) هەزارەوە دەستپێدەكات تا دەگاتە (450) هەزار دینار.