دهۆک... گۆڕانکاری لە پۆستی پێنج بەڕێوەبەری گشتیی دەکرێت

گۆڕانکاری لە پۆستی پێنج بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتییەکانی پارێزگای دهۆک دەکرێت و بەم نزیکانەش دەستبەکار دەبن.

فەهیم عەبدوڵڵا، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک، رایگەیاند، " بڕیاری دەستبەکاربوون بۆ پێنج  بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتیی پارێزگای دهۆک لەلایەن ئەجومەنی وەزیرانەوە گەیشتووەتە دهۆک و لە چەند رۆژی داهاتوو دەستبەکاربن. 

ئاشکراشیکرد، هەریەک لە ( دیار بەحری، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانی دهۆک، کوردۆ ئیحسان، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنان، عومەر عەلی، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە، شیراز حەمید، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری کۆمەڵایەتی و ژیان مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی شەهیدان و ئەنفالکراوان) دەستبەکار دەبن.




PM:07:42:12/08/2018