ماڵپەڕی ئەکواوێزەری تایبەت بە کەش و هەوا وادەی یەکەم باران بارینی لە
شارەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا کرد.
ماڵپەڕی ئەکواوێزەر کە ڕۆژانە کەش و هەوای شارەکانی جیهان دەخاتەڕوو
ئاشکرایکردووە لە مانگی ئاب و ئەلولدا باران نابارێت، بەڵام لە مانگی ئەیلولدا
پلەکانی گەرما بۆ خوار ٣٥ دادەبەزێت.
هەر بە گوێرەی زانیارییەکان و پێشبینییەکانی ئەو ماڵپەڕە ڕۆژی ٢٠ی
ئۆکتۆبەر یەکەم ڕۆژی باران بارین دەبێت لە هەرێمی کوردستان و پلەکانی گەرما بۆ
خوار ٢٣ پلە دادەبەزێت.