وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند له ڕۆژانى جه‌ژن بڕى كاره‌بای نیشتمانیى به هاووڵاتیان زیاده‌كات و ده‌ڵێت "له كۆتایى ئه‌مساڵه‌وه به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با له لایه‌ن وه‌زاره‌تى كاره‌باوە به ڕێژه‌ى دوو ئه‌وه‌نده زیاد ده‌بێت".
محمه‌د ئه‌مین هه‌ورامى، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بە ماڵپەڕی دواڕۆژی وتووە وه‌زاره‌تى كاره‌با له به‌رنامه‌یدایه له ڕۆژانى جه‌ژنى قوربان ڕێژه‌یه‌كى زیاتر كارەبا بدات به هاووڵاتیان، ئه‌و بڕه كاره‌بایه‌ى ئێستا ده‌درێت، بڕى 2 تا 4 كاتژمێرى دیكه‌شى دێته‌سه‌ر.
دەشڵێت به‌هۆى نزمبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما له مانگى ئه‌یلول كاتژمێره‌كانى پێدانى كاره‌با زیاترده‌كات، بەپێی ئەو پلانەشی دانراوە، 12-13 كاتژمێر كارەبا لە شەو و رۆژێكدا دەدرێتە هاووڵاتیان.
ئەو بەرپرسە ئەو غازەی ده‌درێت به وێستگه‌كان به‌شى دوو ھەزار و 700 مێگاوات کارەبا ده‌كات، به‌ڵام به‌هۆى زیادبوونى رێژه‌ى غازى سروشتى و وێستگه‌ى نوێیه‌وه لە کۆتایی ئەمساڵدا ده‌توانن رێژه‌كه بۆ دوو ئه‌وه‌نده به‌رزبكه‌نه‌وه.
وتیشى "به‌پێى پێشبینییه‌كان له مانگى داهاتوودا بڕى 900 مێگاوات كاره‌با زیاتر به‌رهه‌مده‌هێنن".