پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه به وه‌كاله‌ت کردنەوەی حەوت فەرمانگەی سەربە حوكومه‌تی عیراقی لە پارێزگاکای راگەیاند.
عه‌لی عوسمان له فه‌یسبوكی فەرمی خۆی نوسیویه‌تی، سوپاس بۆ خوا به‌پشتیوانی و هاوكاری دۆسته‌كانمان و هه‌وڵ و ماندوبونێكی زۆر، پاش سه‌ردان كردنمان بۆ به‌غدا كه له‌سه‌ر پێشنیار و كارهئاسانیهكانی ( قوباد تاڵه‌بانی)، جێگری سه‌رۆكی حوكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان بوو.
ئاماژەی بەوەشکردووە، توانیمان فه‌رمانی كردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه فیدراڵیه‌كانی حوكومه‌تی عیراقی بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به ده‌ستبهێنین. كه ئه‌مه‌ش ده‌سكه‌وتێكی مه‌زن و مێژوویی ده‌بێت بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه.
پارێزگاری هەڵەبجە ناوی فه‌رمانه‌گه‌كانی ئاشكراکرد کە لە پارێزگای هەڵەبجە دەکرێنەوە، ئەوانیش بریتین لە:
1ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ره‌گه‌زنامه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه.
2ـ تابلۆی ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه.
3ـبهڕێوهبهرایهتی كاروباری شارستانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه.
4ـبهڕێوهبهرایهتی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه.
5ـ پۆلیسی گومرگی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه.
6ـ نشینگه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه.
7ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زانیاری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه.