یەکێتی: هەوڵێکی پەرلەمانی هەیە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمان
وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، سەعدی پیرە وتی" هەرچەندە بڕیارە ٣٠ ئەیلول هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت، بەلآم هەواڵێکی پەرلەمانی لە ئارادایە بۆ دواخستنی".
سەعدی پیرە لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆی کەناڵی رووداو کە ئەمشەو پێشکەشکرا، ئەوەی خستەروو کە هەڵبژاردن بۆ حیزبەکان کراوە، ئەگەر چەند مانگێک یان بۆ ماوەیەک دوا کەوێت، قیامەت هەڵناسێت.
ئەو سەبارەت بە هەمان پرس، ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی یەکیتی وتی" با چاوەروان بکەین، بزانین ئەو هەوڵە بەچی دەگات ".
سەعدی پیرە لە درێژەی بەرنامەکەیدا ئەو هەواڵەی ماڵپەڕی سپی میدیای پشتڕاستکردەوە کە بنەماڵەی تاڵەبانی ( هێرۆ ئیبراهیم و بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی ) سەردانی بارزانیان کردووەو، پیرە وتی" بەبۆنەی رۆژی لە دایکبوونی کاک مەسعودەوە ئەو سەردانەیان کردووە".
سەبارەت بەگەڕانەوەی ئالآ تاڵەبانی بۆ نێو ریزەکانی یەکێتی، پیرە وتی" ئەو سڕکراوە"، بەلآم ئەوەشی نەشاردەوە کە دەبێت یەکێتی نەرم بێت لەگەڵ ئەو کەسانەی لە دۆخێکی تایبەتی یەکێتیدا دوورکەوتوونەتەوە.
PM:09:39:20/08/2018