لە سلێمانی دابەشکردنی ئاوی ماڵان کێشەی بۆ دروستدەبێت

ئاوی سلێمانی رایدەگەیەنێت بەهۆی لە کارکەوتنی چەند پەمپێک لە پرۆژەی ئاوی دوکان کێشە بۆ دابەشکردنی ئاو لە گەڕەکەکانی سلێمانی دروستدەبێت.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی، ئامانج جەلال لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی رایگەیاند "، بەهۆی لەكاركەوتنی چەند پەمپێك لە پڕۆژەی دوكانی دوو، هەروەها دابەزینی ئاستی ئاو لە كانیاوەكانی پڕۆژەی ئاوی سەرچنار كێشە لە دابەشكردنی ئاوی مالان دروست دەبێت".

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ئاشکرای دەکات کێشە لە بەرنامەی دابەشكردنی ئاو بەسەر هاووڵاتیان بە تایبەت گەڕەكەكانی سەرووی شار و قڕگەدا دروستبووە.

ئامانج جەلال جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە تیمەكانیان بەردەوام لە هەوڵی چاكردنی ئەو پەمپانەن، تا هاوڵاتیان لەم جەژنەدا بێ ئاو نەبن.




AM:09:57:21/08/2018