یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە دواین
کۆبوونەوەی خۆیدا بڕیاردا لە ڕێگەی سێ کەسەوە هەوڵەکانیان چڕبکەنەوە تا بە ڕێگەی
پەرلەمان، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوا بخەن.
بە گوێرەی زانیارییەکانی سپی میدیا، لە
کۆبوونەوەی ڕۆژی ١١ی ئابدا کە دواین کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بووە، ئەو
حزبە هەریەکە لە عومەر فەتاح کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و بێگەرد تاڵەبانی
سکرتێری پەرلەمانی کوردستان و دلێر ماوەتی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی ڕاسپاردووە تا
هەوڵەکانیان چڕبکەنەوە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
سەرچاوەکەی سپی وتی، ئەگەرچی سەعدی پیرە، لە
دوای کۆبوونەوەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە ئەوان ئامادەن بۆ
ئەنجامدانی هەڵبژاردن، بەڵام لە ناو کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرابوو کە یەکێتی لە ناو
پەرلەماندا لەگەڵ لایەنەکانی دیکە کاربکات بۆئەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
دوابخرێت.
بڕیارە ڕۆژی ٣٠ی ئەیلول هەڵبژاردنی پەرلەمانی
کوردستان ئەنجامبدرێت و پێشتریش قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم
ڕایگەیاند سەرجەم لایەنەکان لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردندان، بەڵام دواتر پارتی و
بەشێک لە لایەنەکان وەڵامیاندایەوە کە ئەوان لەگەڵ دواخستنی هەڵىژاردندا نین.