فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا هەرێمی کوردستان بۆردومان دەکەن

درەنگانێکی شەوی چوار شەممە ٢١ی ئاب فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەچڕی ناوچەی برادۆستیان بۆردومان کرد.

 بەپێی زانیاریەکانی سپی، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ناوچەکانی خواکورک و گەلی رەش  و گردە شوان و شەکێ و ماڵە  مەلایان  لە دەڤەری برادۆستیان کردۆتە ئامانج.
تا ئێستا زیانە گیانی و مادیەکانی ئەو بۆردومانە بۆ سەر هاوڵاتیان و گەریلاکانی پەکەکە نەزانراوە.
 
بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆسەر ناوچە جیاکانی سەرسنور و ناوچەکانی قەندیل بۆتە کاری رۆژانەی ئەو وڵاتە.





PM:01:10:22/08/2018