لە جەژندا بە هۆی شەڕەچەقۆوە 34 کەس بریندار بوون

له‌ ماوه‌ی ڕۆژانى جه‌ژنی قوربان له‌ شارى سلێمانی به‌هۆی شه‌ڕه‌ چه‌قۆوه‌ 34 کەس بریندار بوون

دكتۆر سه‌باح هه‌ورامی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی، بە وشەی وتووە له‌ جه‌ژنی قوربانی ئه‌مساڵ ئه‌وانه‌ی كه‌ هاتونه‌ته‌ ناو نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن و داغڵ كراون زیاتر له‌ 200 كه‌س بوون كه‌ نه‌خۆشی و رووداوی جۆراوجۆر بوونه‌.

ڕاشیگەیاندووە ئه‌وانه‌ی به‌هۆی ڕووداوی هاتوچۆوه‌ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن كراون ژماره‌یان 38 كه‌س بوون و حاڵه‌تی خه‌ته‌ر و قورسی تیانه‌بووه‌، به‌ڵام دوو كه‌سیش به‌ ڕووداوی هاتوچۆش گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.

ڕوونیشیکردوەتەوە له‌ ماوه‌ی سێ رۆژی جه‌ژنی قوربان ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌هۆی شه‌ره‌ چه‌قۆوه‌ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كراون ژماره‌یان 34 كه‌س بووه‌، و 31 كه‌سی دیكه‌یش به‌هۆی كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ و ڕووداوی دیكه‌ هێنراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌، دوو كه‌سیش به‌ فیشك و ته‌قه‌مه‌نی برینداربوونه‌.




PM:04:07:24/08/2018