کاتژمێر 1:15 خولکی ئەمشەو بومەلەرزەیەکی بەهێز شارەکانی هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە و دهۆک و کەرکوکی هەژاند و زۆرینەی هاوڵاتیان هەستیان پێکرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەرە جیهانیەكان گچەقی بومەلەرزەكە بە دووری 30 كیلیۆمەتر ناوچەكانی كرمانشای ئێرانی گرتۆتەوە پلەكەی 6.2 پلە بوە بە پێوەری رێكختەر ، بەڵام تا ئێستا گوری بومەلەرزەكە لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دیاری نەكراوە.
بەپێی زانیارییەکان میدیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش، لەدوای بومەلەرزەکەوە لە بەشێک لە ناوچەی تازەئاباد و شاخی داڵەهۆ و جوانڕۆ و تەواوی گوندەکانی بناری داڵەهۆ تەزووی کارەبا بچڕاوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان بەهۆی کەوتنە خوارەوەی وردە بەرد لە سەقفی خانووەکان لە شارەکانی مەریوان و ڕەوانسەر و جوانرۆ و سەرپێل زەهاو، چەندین هاوڵاتی برینداربووە.
هەر بە گوێرەی زانیاریەکان لە زۆربەی شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان ، هاوڵاتیان هەستیان بە بومەلەزەكە كردوە ، بەڵام تا ئێستا نەزانراوە كە زیانی گیانی و ماددی بە دواوەبوە یاخود نا.